Add parallel Print Page Options

ئینجا یەرمیا گوتی: «فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: حەنەمێلی کوڕی شەلومی مامت دێتە لات و پێت دەڵێت: ”ئەو کێڵگەیەی لە عەناتۆت هەمە بۆ خۆتی بکڕە، چونکە ماف و ئەرکی تۆیە بیکڕیتەوە[a].“

«جا بەپێی فەرمایشتی یەزدان حەنەمێلی کوڕی مامم هاتە لام بۆ حەوشەی پاسەوانەکان و پێی گوتم: ”کێڵگەکەم بکڕە، ئەوەی لە عەناتۆتە لە خاکی بنیامین، چونکە مافی کڕینەوە و خاوەنداریێتیت هەیە، بۆ خۆت بیکڕە.“

«جا زانیم ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. منیش کێڵگەکەم لە حەنەمێلی کوڕی مامم کڕی، ئەوەی لە عەناتۆتە، زیوەکەشم بۆی کێشا، حەڤدە شاقل زیو.

Read full chapter

Footnotes

  1. 32‏:7 لە سەردەمی پەیمانی کۆن کەسێک کە پارچە زەوییەکی دەفرۆشت، ئەوا نزیکترین کەسی بنەماڵە و تیرەکەی خۆی مافی لە پێشینەیی هەبوو بۆ کڕینی، بڕوانە لێڤییەکان 25‏:25 و ڕائووس 4‏:3‏،4‏‏.‏